ئایدن مەعروف: حکوومەتی هەرێم ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشتی و ئاسایش مێپس 2025 لە دهۆک گوتی، پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان گرنگە بۆ ئاشتی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆڵی حکوومەتی هەرێم لە بەهێزکردنی ئەو پێکەوەژیانە دەگەڕێتەوە. 

ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەشدا، کۆڕبەندەکە بۆتە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە، جەختی کردەوە، حکوومەتی هەرێم بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان و هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان. 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئەوەشی گوت: حکوومەتی هەرێم پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە. 

 

 

 

Fly Erbil Advertisment