فوئاد حوسێن: وڵاتانی دراوسێ کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق هەیە
سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پانێڵی شەشەمین کۆڕبەندی مێپس 2025 لە دهۆک ڕایگەیاند، وڵاتانی دراوسێ کاریگەرییان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق هەیە، واتە عێراق باڵیک نییە لە وڵاتانی دراوسێ بەڵام کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی سیاسیی ئەم وڵاتە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دۆخی ئەمنی ئەمنی باشە، بەڵام لە 2003 و 2005 کە ململانێی مەزهەبی دەستی پێکرد، بەتایبەت لە بەغدا، کە ئەوەی ناوی حەیدەر بوایە یان عومەر، دەکوژرا، کە تاماوەی سێ ساڵ ئەم ململانێیە بەردەوام بوو، دوای ئەمە عێراق ڕووبەڕووی عێراق بووە، دواتر لە 2014 تیرۆر کۆنترۆڵی نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار و باشووری بەغدای کرد و گەیشتە مەخموور.
باسی لەوەشکرد، لە دوای 2017ەوە دۆخی ئەمنی عێراق باشترە، بەڵام لەناوچەکەدا جەنگ و ململانێ هەیە و کاریگەریی لەسەر عێراق هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، بابەتی گرووپە چەکدارەکان بابەتێکی ناوخۆییە و پێویستە کێشەکە لە ناوخۆ چارەسەر بکرێت، هەروەها قبوڵکراو نییە دەوڵەتمان لەناو دەوڵەت هەبێت، ئاراستەکەش ئەوەیە ئێمە دەوڵەت بەهێز بکەین، ئەگەر ئێمە بگەرێینەوە بۆ مێژوو هەموو سەرکردەکانی عێراق یان کوژراون، یان کودەتایان بەسەردا کراوە، تەنانەت نازانین گۆڕەکانیان لەکوێیە.
دەشڵێت: ئێمە یاسایەکی نیشتمانی عێڕاقیمان هەیە، کە ئەوەی باس لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بکات، لە سێدارە دەدرێت، بۆیە پێم وانییە لەم ساتەدا عێراق بەشێک بێت لە رێککەوتنی ئیبراهیمی. بەڵام ئەم دۆخە گرژەی لە ناوچەکەدا هەیە عێراقیش بەشێکە لەو ناچەیە.
فوئاد حوسێن: دانووستاندن هەبوو لەنێوان ئەمەریکا و ئێران، بەڵام وەستاون، هیچ ڕۆشنیایەک و بەرەو پێشچوونێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئێران جەنگی ناوێت بەڵام خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەن.
هەروەها گوتی: عێراقییەکان جەنگیان ناوێت، چونکە لە 50 ساڵی ڕابردوو عێراقییەکان لە جەنگدابوونە، دیموکراسی و فیدراڵییەت بنەمای سەرەکین لە داهاتووی عێراقدا، بنچینەی دەستوورە و پێویستە جێبەجێبکرێت، ئەمانە گرەنتی مانەوەی عێراقن، هەر ئەمەش هۆکاری بەهێزی و مانەوەی هەرێمی کوردستان بووە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە یەکڕیزی هەلوێست هەبێت و بنیادنانی هاوپەیمانی بەهێز و هەروەها هاریکردنی حزبە کوردییەکان لەناوخۆدا بەتایبەتی پارتی و یەکێتیی و هاوکات یەک هەڵێویستی کورد لە بەغدا، ئەمانە دەبنە هۆی گرەنتی جێبەجێکردنی دەستوور لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.
جەختی لەوە کردەوە، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕۆڵ و کاریگەری هەبێت لە دوورخستنەوەی جەنگ لە وڵاتە.
