مەسرور بارزانی و فایەق زێدان پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیان  تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە شاری دهۆک کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵییان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکوومەتی
فیدراڵ تاوتوێ کرا .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. هەروەها پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان .

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment