مەسرور بارزانی و عەممار حەکیم جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرایەوە.
