شارەوانیی سۆران: ئەو خانووانەی لە سەردەمی بەعس دابەشکراون بەناوی خاوەکانیان دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بڵاویکردەوە، 450 بۆ 500 خانووی ڕژێمی بەعس لە سنووری خەلیفان، بە نرخێکی زۆر گونجاو و دیاریکراو بەناو دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2025، خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو خانووانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بە دانیشتووانی شارۆچکەی خەلیفان دراون و بەناوی خاوەنەکانیان نییە، سەرجەمیان بەناو دەکرێن بە نرخێکی زۆر هەرزان و گونجاو.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران ئاماژەی بەوە دا، 450 بۆ 500 خانوو هەن، خاوەنەکانیان سوودمەند دەبن، هاوشێوەی کۆمەڵگە زۆرە ملێیەکان  ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە ، خانووەکان بەشێوەیەکی ئەندازەیی دروستکراون، پێشتر خانووەکان سەر قوڕ بوون، بەڵام ئێستا هەموویان لەلایەن خاوەنەکانیان سەر سەبەن.

 
Fly Erbil Advertisment