نووسەر و ڕۆماننووسی کورد شێرزاد حەسەن تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
نوسەر و ڕۆمانوسى کورد شێرزاد حەسەن توشی ڕوداوی هاتوچۆبوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2025، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنى خێراى سلێمانی بەکوردستان 24 ی ڕاگەیاند: لە گەڕەکى عەقارى شارى سلێمانى، ئۆتۆمبیلێک لە شێرزاد حەسەنى داوە و دواتر ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
گوتیشی: دۆخی تەندروستیی نووسەر باشە و ئێستا لەژێر چاودێریدایە و لەنەخۆشخانەی شارە.
