له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م پڕۆژه‌ی هێڵی گه‌رمی 119ـی خێزانی ڕاگەیەندرا

یەکێک لە پڕۆژە خێزانییە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  هێڵی گەرمی 119یە، جگە لە وەرگرتنی کێشەی ئافرەتان و خێزان هەوڵی چارەسەرکردنیشیان دەدەن لە ڕێگەی لیژنەی ئاشتەوایی خێزانییەوە.

لەدوای هەر پەیوەندییەکی ھاووڵاتییان کێشەكانیان چارەسەر ئەکەن، بە وردی کار لەسەر کێشە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەکەن لەدوای هەر پەیوەندییەک ئەوان بە هانای کەسەکەوە دەچن. ھێڵەكە بێ بەرامبەرە و 24 کاتژمێر كارایە.

 عەقید سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی خێزانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ هێلە گەرمەکە بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی توندوتیژی و هۆکاری بەهاناوە چوونی ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە  هاناوەچوون هەیە. ئافرەتانێکی زۆر پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 119ەوە دەکەن بۆ ئەوەی بەهانایەوە بچن و هاوکاری بەکەن و ڕزگاری بکەن، خۆشبەختانە لەلایەن تیمەکانی بەڕیوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی خێزانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری کراون و بەدواداچوونی باش بۆ کەیسەکان کراون. 

هەروەها دەڵێت: ئەو کەسانەی کە وەڵامی هێڵی گەرمی 119 دەدەنەوە خولی زۆر باشیان بۆ کراوەتەوە و ڕاهێنراون.

لەدوای کەمکردنەوەی مەترسییەکان کارماندانی ئەم هێڵە کێشەکان ئاڕاستەی لیژنەی ئاشتەوایی دەکەن 

م. سەلام ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی ئافرەتان و خێزان دەڵێت: لیژنەی ئاشتەوای کاریان ئەنجامدانی نێوەندگیر و ئاشتەوایی و نزیککردنەوەیە. چونکە ئێمە وا تێگەیشتووین ئەو کەسەی کە دێت دڵی پڕ و توندە و کێشەی هەیە، ئافرەت لەگەڵ هاوسەرەکەی و بە پێچەوانەشەوە یان کەسی سێیەم و چوارەم لەناو بابەتەکەدان. بەشی یاساییەکە لە ڕووی یاساییەوە ڕێنماییان دەکات، ئێمەش وەکو مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگارییان دەکەین، ئەگەر تۆ ژیانێکی ئاسوودەو و بەختەوەر دەتەوێت بیبینی دەبێت ئارامیت هەبێت و کێسەش دێتە ڕێگەت، کێشەش زۆر نۆڕماڵە لەنێوان هاوسەران. ئێمە بۆیان ڕوون دەکەینەوە کە کێشە هەبوو کۆتایی دونیا نییە.

 لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە نۆ هەزار پەیوەندی پەیوەست بە ئەم هێڵە تۆمار کراوە. بەشێکیان چارەسەر کراون و بەشێکی دیكەیان لە قۆناغی چارەسەرکردندان.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment