سەرۆک بارزانی و زیاد ئەلجەنابی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیتی تەشریعی نیشتیمانی عێراق دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە زیاد ئەلجەنابی سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی تەشریعی نیشتیمانی عێراق.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەکان و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی کرا.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment