نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى سويسرا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له دانيێل هون، باڵيۆزى سويسرا له عێراق كرد.
له ديدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى سويسراى له به‌غدا كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا. هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانيا سويسرييهكان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
