کەسایەتییەکانی عەشیرەتی هەرکی: پابەندین بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان
کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینیی عەشیرەتی هەرکی بێبەریبوونی خۆیان لە ئاڵۆزییەکانی لاجان ڕادەگەیەنن و جەخت دەکەنەوە، کە ئەو گرووپەی دەستیان لە پشێوییەکاندا هەیە نوێنەرایەتیی عەشیرەتەکەیان ناکەن و گوێ لە پیاوماقووڵان ناگرن، هاوکات داواش لە حکوومەت دەکەن یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕاندا جێبەجێ بکات.
کەسایەتییەکی عەشیرەتی هەرکی لە کەسنەزان بە کوردستان24 گوت: ئێمە دژی ئاڵۆزییەکانی لاجانینن، بەشێک نین لەو ئاڵۆزییانە. داواش لە حکوومەت دەکەین بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە هۆکاری ئاژاوەن.
باسی لەوەش کرد، داواش لەو کەسانە دەکەم کۆتایی بەو ئاژاوانە بێنن، دەشڵێت: ئەوە بەشێک لە میدیاکان دەیکەن ڕاست نییە و ڕاستییەکان ناگوازنەوە و بەڵکوو ڕووداوەکان لە ئاستی خۆی گەورەتر دەکەن.
هەروەها مامۆستایەکی ئایینی عەشیرەتی هەرکی گوتی: ئەوانەی لە لاجانن نوێنەرایەتیی عەشیرەتی هەرکی ناکەن، ئەوانە ئەو ئاژاوەیان ناوەتەوە بە قسە پیاوماقووڵەکان ناکەن.
هاوکات کەسایەکی دیکە باسی لەوە کرد، ئێمە پابەندین بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا. دەشڵێت: ئەوەی لە لاجان ڕوو دەدات مەبەستێکی دیاری کراوی لە پێشتە
