ئۆباما له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌رباره‌ی”ئه‌ردۆغان" چی ده‌ڵێ؟
پوتن كه‌سێتییه‌كی ره‌قی هه‌یه
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
باراك ئۆباما، 44مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 18 تشرینی دووه‌م به‌رگی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی بڵاوكرده‌وه. له 24 كاتژمێری یه‌كه‌می بڵاوكردنه‌وه‌یدا 900 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك، به‌مه‌ش خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی (خانه‌ی بینگۆن راندام) ژماره‌ی پێوانه‌یی چنگكه‌وت به‌وه‌ی له مێژووی ئه‌مه‌ریكا هیچ كتێبێكی بیره‌وه‌ری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده فرۆشی نه‌بووه.
بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆباما له‌ژێر ناوی”زه‌وی به‌ڵێندراو" بڵاویكردووه‌ته‌وه. كه ئه‌م ناونیشانه مشتوومڕی دروستكردووه.
له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا تێكڕای ئه‌و سه‌رۆكانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت كه له‌سه‌رده‌می ئه‌وه‌دا سه‌رۆك بوون یان سه‌رۆك وه‌زیران بوون. چه‌ند كه‌سایه‌تی كه ئێستاش پۆستیان هه‌یه گرنگه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وانیش (ڤلادیمر پوتن سه‌رۆكی روسیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌نگێلا مێركل-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و بنیامین نه‌تانیاهۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل).
ئۆباما له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌رباره‌ی پوتن ده‌ڵێت:” له‌به‌رده‌مدا گرینگیده‌ر نییه و چاوێكی فێڵاوی هه‌یه، باڵای كورت و لوتێكی ده‌رپه‌ڕیوی هه‌یه، كه‌سێتییه‌كی ره‌قی هه‌یه و چێژ له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌بینێت و په‌شیمان نابێته‌وه له ناسۆزداریدا، ده‌تناسێت بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێت بتناسێت. له ئه‌زموونه ناخۆشه‌كانی دوورناكه‌وێته‌وه كه له رێگه‌ی مه‌حسوبیه‌ت و ره‌شوه و ده‌ستبڕین و توندوتیژییه جیاجیاكانه‌وه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی شه‌رعی بۆ بازرگانیكردن به‌كاریده‌هێنێت، كه‌م گوێ به قسه‌كردنی زۆر ده‌دات له دانیشتن‌دا“.
ده‌شڵێت:”پوتین بووكه‌ڵه‌یه‌كی جوڵاوه و كۆتایی نایه‌ت”. كاتێك پوتن-ی بینییوه، ئه‌و وتوویه‌تی كه داوای له‌سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بۆش كردووه كه ئاماده‌گی تێدایه هه‌موو زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاڵوگۆڕ بكات ده‌رباره‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی عیراق.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی نه‌تانیاهۆ-یه، ده‌ڵێت:”دامه‌زراوه وه‌ك په‌ناو پشتیوان، روخساری فراوانه، پرچێكی ماشوبرنجی هه‌یه. نه‌تانیاهۆ زیره‌ك و دانا‌و داهێنه‌ره له ئاخاوتن و په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو زمانی عیبری و ئینگلیزی“.
به‌رگی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆباما بیره‌وه‌ری نێوان ساڵانی 2009 -2011ی له‌خۆگرتووه.
ده‌رباره‌ی مێركل ده‌ڵێت:”جێی بڕوا و راستگۆیه، له رووی فكرییه‌وه توند‌و تۆڵه، به‌سروشتی نه‌رمونیانه، له‌سه‌ره‌تای ئاخاوتن له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی ره‌وانبێژی و ئاستبه‌رزی له وتووێژدا، گومانت لادروستده‌بێت “.
بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆباما كه 768 لاپه‌ڕه‌ی له‌خۆگرتووه جه‌ده‌لێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه، به‌تایبه‌تی له قسه‌كانیدا له‌سه‌ر توركیا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی قسه‌ی دیموكراته‌كانه كه جۆ بایدن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2020 ده‌یكرد. ئۆباما ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه چۆن ئه‌ردۆغان پایه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه دژی ئیسلامفۆبیا (ترس له ئیسلام).
نوسیویه‌تی:”ئه‌ردۆغان هاوسۆزه له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپه‌كانی ئیخوان موسلمین و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ده‌جه‌نگێت له پێناوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی بۆ واشنتن و ته‌لئه‌بیب دروستكردووه “.
هه‌روه‌ها ئۆباما ئاماژه‌ی داوه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان پابه‌نده به ده‌ستوری توركیاوه، پابه‌ندی نواندووه به هه‌ندێك چاكسازی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بخزێنیته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئۆباما نوسیویه‌تی:”به‌شێك له چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن ئه‌ردۆغان نمونه‌یه‌ك له ئیسلامی میانڕه‌و مۆدێرن و فره‌یی پێشكه‌شده‌كات كه ئه‌لته‌رناتیڤی رێكخراوه تۆقێنه‌ر و سیۆكراس و په‌ڕگیره‌كانه كه له ناوچه‌كه رۆڵ ده‌گێڕن “.
ئۆباما ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه چۆن ئه‌ردۆغان دژی دامه‌زراندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك بوو وه‌ك به‌رزترین كه‌سی ناتۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی ئیسلام بوو.
ئه‌و رووداوه ده‌گێڕێته‌وه:”له لوتكه‌ی ناتۆ، ئه‌ردۆغان و تیمه‌كه‌ی بڕیاریدا به‌رێگری به دامه‌زراندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك ئه‌ندرس راسموسن وه‌ك سكرتێری نوێی په‌یمانی ناتۆ، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی راسموسن كه‌سێكی شیاو ولێهاتوو نه‌بوو بۆ شوێنه‌كه به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راسموسن ئه‌و داوایه‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه كه چاودێری پێویست بخاته سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری دژ به ((موحه‌ممه‌د)) (د.خ) په‌یامبه‌ری ئیسلام له رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی ساڵی 2005”.
ئۆباما ده‌ڵێت:”ئه‌ردۆغان هه‌میشه گوێی لێده‌گرتم وتوووێژی ده‌كرد. باڵای به‌رز و كه‌م به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا، ده‌نگی ده‌یبڕێت. له‌كاتی هه‌ڵچووندا ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه و سكاڵای جیاواز ده‌رده‌بڕێت. تێڕوانینێكی به‌هێزی هه‌یه و پابه‌نده به دیموكراتییه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رده‌وامه لێی به‌و مه‌رجه‌ی پارێزگاری له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات”.
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆباما له‌كاتێكدا كه جۆ بایدن ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك چاویان له‌وه‌یه كه بایدن رۆڵی توند بگێڕێت له‌گه‌ڵ توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌گه‌رێكی دووره، هه‌رچه‌نده چاودێرانی سیاسی له ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه ئه‌مه‌ریكا به‌پێی رۆژ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات.

