پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێواز فایەق کرد.
چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە ناوبراو کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
بەڕێز د.ڕێواز فایەق
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
