ئەمەریکا 45 رۆژ مۆڵەت بە عێراق دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا مۆڵەتەكەی بۆ درێژكردوەتەوە

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد، ئەمەریكا 45 رۆژی دیكەی لێخۆشبوونی لەبارەی كڕینی گازی و كارەبای ئێران بۆ عێراق درێژكردەوە.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جارێكی دیکە رێگە بە عێراق دەدات بۆ ماوەی 45 رۆژی دیكە گاز و كارەبا لە ئێران ھاوردە بكات، ھەروەھا رێگەشیداوە سەرجەم مامەڵە داراییەكانی تایبەت بە گاز و كارەبا لە نێوان ئێران و عێراق بكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، رێگەیان بە عێراق داوە بۆ ماوەیەكی كورت و دیاریكراو گاز و كارەبا لە ئێران بكڕێت،  لەكاتێكدا عێراق ھەنگاوی ناوە لە دابینكردنی وزە بۆ ناوخۆ و كەمتریش پشت بە وزەی ئێران دەبەستێت.

بەگوێرەی ئامارەكان ، عێراق لە ماوەی 17 ساڵی رابروودا زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری لەكەرتی كارەبادا خەرجكردوە، كەچی ھێشتا پێویستی بەكارەبا و گازی ئێرانە.