ئیستەنبوڵ.. شاندێکی باڵای ئافرەتانی هەرێمی کوردستان بەشداریی لووتکەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن
ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری تورکیا، کارەکانی "لووتکەی نێودەوڵەتیی سەرکردایەتیی ئافرەتان لە حوکمڕانی خۆجێیی" بەڕێوەچوو، کە تێیدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێتیی ئامینە زکری و ڕاوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی بەشدارن و لەگەڵ ژنانی سەرکردەی جیهان تاوتوێی پرسەکانی خێزان، ژینگە و حوکمڕانی دەکەن.
هەینی 5ی کانوونی یەکەمی 2025، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: بە ئامادەبوونی ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کۆنفرانسی "لووتکەی نێودەوڵەتیی سەرکردایەتیی ئافرەتان لە حوکمڕانی خۆجێی" لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو؛ هاوکات لە کۆنفرانسەکەدا بەیان سامی ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەشداری تێیدا کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لووتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ژنان لە حوکمڕانی خۆجێیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئافرەتان لە ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان، لە ڕۆژانی 4-6ی کانوونی یەکەمی 2025 لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت.
ئامینە زکری دەشڵێت: ئەم لووتکەیە ئامانجی کۆکردنەوەی سەرکردە دیارەکانی ئافرەتانە لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوە، لە وانە وەزیرەکان، سەرۆک شارەوانییەکان، ئەکادیمییەکان و بەرپرسانی حکوومەتی ناوخۆیی، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی سەرەکی(سیاسەتەکانی ئافرەتان و خێزان، گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە، بەڕێوەبردنی مەترسی کارەسات و شارە خۆڕاگرەکان، کۆچ، گونجان و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و شارە زیرەکەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی
