ئێران ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كاته‌وه
ئێران پێی نایه قۆناغێكی نوێ

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، "كازم غه‌ریب ئابادی" رایگه‌یاند، ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم پێی نایه قۆناغێكی نوێوه.
"غه‌ریب ئابادی" له لێدوانێكدا گوتیشی: ئێران ده‌ستیكرد به هه‌نارده‌كردنی غازی " UF6" له ئامێره‌كانی "سه‌نته‌رفیوچ" و ئه‌مه‌ش دوا قۆناغه بۆ پیتاندن و جیاكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی (238) له یۆرانیۆمی (235).
روونیشیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستده‌كات به پیتاندنی یۆرانیۆم له (174) ئامێری "سه‌نته‌رفیوچ" دوای ئه‌وه‌ی په‌ستان خراوه‌ته سه‌ر غاز بۆیان.