تەندروستی چەمچەماڵ: پیاوێکی بەتەمەن و خانمێکی گەنج بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی لافاوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش بارودۆخی تەندروستیان تێکچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە شارەدێی شۆڕشی سەربە چەمچەماڵ دوو کەس بەهۆی لافاوە گیانیان لەدەستداوە.
شەریف ڕەحیم گوتی: پیاوێکی بەتەن لە دایکبووی 1953 بەهۆی بارانی بەخوور و داڕمانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەستداوە، هەروەها ئافرەتێکی لە دایکبووی 2003 بەهەمانشێوە بەهۆی لافاوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەر بەهۆی لافاوە دوو کەس تەندروستیان تێکچوو و گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
تەندروستی چەمچەماڵ جەخت لەوە دەکاتەوە، تەواوی تیمەکانیان ئێشکگرن و لە ئامادە باشیدان.
لەلای خۆیەوە لە ڕاگەیەنڕاوێکدا، قایمقامیەتی شارۆچکەکە ئاماژە بەوە دەکات، "چوار کەس بەهۆی لافاوەکە برینداربوونە و هەروەها سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکەن"
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.
