چین به پشتیوانی دارایی هانی زۆربوونی وه‌چه خستنه‌وه ده‌دات
چین پشت له بڕیارێكی ستراتیژی رابردووی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌نده میدیاییه‌كانی چین، ئه‌مڕۆ 23/11/2010، بڵاویانكرده‌وه، چین به‌نیازه رێوشوێنی نوێ بۆ هاندانی زیادكردنی منداڵبوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیری، پلانی پێنج ساڵه‌ی نوێ (2021-2025) بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
رۆژنامه‌ی فه‌رمی "چاینا ده‌یلی" له زاری شاره‌زایانه‌وه رایگه‌یاند، چین به‌مه‌به‌ستی هاندان، پشتیوانی دارایی و سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌وانه ده‌كات، وه‌چه‌ی زیاتر بخه‌نه‌وه.
"یوان شین"، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دانیشتوانی چین، گوتی: "سیاسه‌تی كارای دانیشتوان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌می منداڵبوون و رێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته و ژماره‌ی دانیشتوان".
چین له ساڵی 1978ه‌وه "سیاسه‌تی تاك منداڵ"ی جێبه‌جێكردووه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له خێرا فراوانبوونی دانیشتوان و هه‌ژاری بكات، به‌تایبه‌ت له گونده‌كان، كه مه‌به‌ست لێی گه‌شه‌ی ئابووری بووه.
گه‌وره‌ترین وڵات له ژماره‌ی دانیشتوان، له ساڵی 2016 بڕیاری سووككردنی كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر خێزانه‌كان دا، رێگه به 2 منداڵ بده‌ن بۆ هه‌رخێزانێك، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرای زیادبوونی به‌ته‌مه‌نه‌كان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی ده‌ستی كار كاراتر بێت، به‌ڵام شاره‌زایان پێیانوایه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو كۆت و به‌نده‌كان هه‌ڵبگیرێن.
زانایانی دانیشتوان ده‌ڵێن، ژماره‌ی دانیشتوان ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی 60 ساڵی و به‌سه‌ره‌وه‌ن، گه‌یشته 254 ملیۆن له ساڵی رابردوودا، كه 18.1%ی ژماره‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن. له‌و بڕوایه‌دان، ژماره‌كه بۆ 300 ملیۆن به‌رز بێته‌وه تا ساڵی 2025 و 400 ملیۆنیش تا ساڵی 2035، كه فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.
زیایانی بواره‌كه له‌و بڕوایه‌دان، به‌و ئاراسته‌یه‌ی ئێستا تا ساڵی 2025، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نی كاركردنن، 200 ملیۆن كه‌م ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016، "سیاسه‌تی تاك منداڵ"ی هه‌مواركرا و رێگه درا له بری یه‌ك منداڵ، هه‌ر خێزانێك دوو منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی له‌دایكبووان كه‌می كردووه، كه بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌سێك، به رێژه‌ی 10.94 بووه له ساڵی 2018، ئاسته‌كه دابه‌زیوه بۆ رێژه‌ی 10.48 له ساڵی رابردوو.