سوننەکان لەنێوان خۆیاندا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلای دەکەنەوە
لە كۆبوونەوەی داهاتووی سوننەكان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە نێوان مووسەننا سامەرائی و محەمەد حەلبووسی یەكلا دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئۆراس مەشهەدانی ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم، بە كوردستان 24ـی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی كە بڕیارە لە نێوان 25 بۆ 27 ئەم مانگە لە بارەگای سابت عەباسی بكرێت، كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشكەش دەكرێن، ئەوانیش هەریەك لە موسەننا سامەرائی و محەمەد حەلبووسیین، كێبڕكێیەكە توندە، هەوڵ دەدرێت پرسەكە لەناو ئەنجوومەن یەكلا بكرێتەوە، ئەگەرنا لەناو پەرلەمان یەكلا دەكرێتەوە.
هەروەها لەتەوەری دووەم كۆبوونەوە گفتوگۆ لەبارەی شەش وەزارەتەكە بەركەوتەی سوننە دەكرێت، ئەوەی تاوەکوو ئێستا هەیە، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ عەزەمە لەگەڵ وەزارتێك، سێ وەزارەتیش بۆ حزبی تەقدومە، هاوپەیمانیی سیادە وەزارەتێك، سابت عەباسی و ئەبو مازن وەزارتێكیان بەردەكەوێت، پاشان باس لە دەستەكان و بەركەوتەكانی دیكەی سوننە دەكرێت و یەكلا دەكرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24ـی سالم عیساویی و چەند كاندیدێكی دیكە هەن، ئەگەری هەیە وەك كاندیدی هاوبەشی ئەنجوومەنەكە پێشكەش بكرێن.
