وەزیری دەرەوەی ئێران وڵاتێک بە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەیان تۆمەتبار دەکات
وەزارەتی بەرگری ئێران کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی پشتڕاستکردەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی بەرگری ئێران کوژرانی موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران بڵاویکردەوە، ئەگەرچی پزیشكان هه‌وڵی زۆریاندا بۆ رزگاركردنی ژیانی فه‌خری زاده، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، نه‌یانتوانی له‌و هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن.
هەروەها جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند، نیشانەی روون هەیە ئیسرائیل رۆڵی لە تیرۆرکردنی زانا گەورەکەی ئێران هەیە.
لە تاران موحسین فەخری زادە بە دەستڕێژی گوللە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە سێ کەس لە گروپە چەکدارەکە کوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد ههماوهندی شاری تاران ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له موحسین فه‌خری زاده، زانای بواری ئه‌تۆمی كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و زانایه كوژرا و یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا، دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا جگه له فه‌خری زاده و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له گروپی هێرشبه‌رانیش كوژران.