ھەژماری بانكی بۆ وەبەرھێنەران و كڕیاران دەكرێتەوە

دەستەی وەبەرھێنان: نابێت ھاووڵاتییان پارەی پێشەکی و قیست بدەنە كۆمپانیاكان

K24 - ھەولێر

بە بڕیارێك لەمەودوا ھەر ھاووڵاتییەك بیەوێ، یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرھێنان بە قیست یان بە كاش بكڕێت، پێویستە تا تەواوبوونی پڕۆژەكە، پارەكە لە  ھەژماری بانكێك دابنرێ و دەستەی وەبەرھێنانیش سەرپەرشتی بكات، بە پێچەوانەی بڕیارەكەش ھاووڵاتییان مافیان دەفەوتێت و دەستەی وەبەرھێنانیش لێی بەرپرس نابێت.

ھەوڵی گەڕانەوەی متمانەی بۆ كەرتی نیشتەجێبوون دەدەرێت، لە داھاتوودا ھەر ھاووڵاتییەك بیەوێ ببێتە خاوەن یەكی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرھێنان، نابێت پارەكە رادەستی كۆمپانیاكان بكات، بەڵكو لە ھەژمارێكی بانكی دابنێت و كە دەستەی وەبەرھێنان سەرپەرشتی دەكات، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر دەڵێت، ئامانجیانە پارێزگاری لە مافی ئەو ھاووڵاتییانە بكەن، كە مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیاكانی خانووبەرە دەكەن.

لەچەند ساڵی رابردوودا بەسەدان ملیۆ دۆلار پارەی خەڵك لەلایەن خاوەنی چەند پڕۆژەكەیەكی نیشتەجێبوون لەشارەكانی كوردستان خوارووە، ژمارەیەك پرۆژەش تائێستا بەنیوەچڵی ماونەوەتەوە، بۆ گەڕانەوە ئەو متمانەیە و پارێزگاری لە مافی ھاووڵاتییان، راوێژكارێكی خانووبەرە دەڵێت، ئەگەر بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت دەبێتە ھۆی بووژانەوەی بازاڕ.

شارەزایانی كەرتی خانووبەرە بڕیاری كردنەوەی ھەژمار بانكی لەنێوان كڕیاری و وەبەرھێنەر، بە ھەنگاوێكی گرنگ ناودەبەن و پێیانوایە متمانەی زیاتر دەگەڕێنێتەوە بۆ بازاڕەكەیان، دەستەی وەبەرھێنانیش داوا لە ھاووڵاتییان و خاوەن كۆمانیاكان دەكات پابەندنی بڕیارەكە بن.

Fly Erbil Advertisment