وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشان دەکاتەوە، کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر، 1000 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە.
پێنجشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری هاوبەشان دەکاتەوە و دەڵێت: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
هاوکات دڵنیایی دا، کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.
