فەرەنسا: دەستگیرکردنی مادۆرۆ دژی یاسای نێودەوڵەتییە و لێدانە لە شکۆی ئەو وڵاتە
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمیدا هەڵوێستی توندی خۆی دژی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا ڕاگەیاند و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ ، سەرۆکی ڤەنزوێلای بە "پێشێلکاری زەق"ی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری ئەو وڵاتە وەسف کرد. جەخت دەکاتەوە کە نابێت هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی بەسەر ئیرادەی ڤەنزوێلادا بسەپێنرێت، بەڵکوو دەبێت خەڵکەکەی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لەسەر دەسەڵات لادانی نیکۆلاس مادورۆ و پێشێلکارییەکانی سەرەوەری ڤەنزوێلا، کردەوەیەکی توندوتیژانەیە دژی شکۆی ئەو وڵاتە و خەڵکەکەی و بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی داهاتووی وڵاتەکەیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، دژی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختیشی لەوە دەکاتەوە. نابێت لە دەرەوەی ڤەنزوێلا هیچ سیاسەتێک بەسە ئەو وڵاتە بسەپێنرێت، بەڵکوو دەبێت خەڵکەکەی بڕیار لەسەر چارەنووسی وڵاتەکەیان بدەن.
ئەمڕۆ شەممە بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر، ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڤەنزوێلا ئەنجام دا و توانییان خۆی و خێزانەکەی دەستگیر بکەن.
ترەمپ لە بارەی دەستگیریکردنەکەی گوتی: مادورۆ و خێزانەکەی دەگوازرێنەوە نیویۆرک و لەوێ دادگایی دەکرێن.
