هه‌وڵ ده‌درێت بڕێارێكی هاوبه‌شی ئه‌وروپی بۆ سزادانی توركیا پێكبهێندرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌موو رێگاكانی په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپییه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه بڕیارێكی كۆده‌نگیی هاوبه‌ش بۆ سه‌پاندنی سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر توركیادا

K24- هه‌ولێر:
ستیلیۆس بێتساس، گوته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاند، ئه‌سینا هه‌وڵ ده‌دات بڕیارێكی هاوبه‌شی ئه‌وروپی پێكبهێنێت، كه كۆده‌نگی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپای له‌سه‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.
بێتساس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا كاتێكی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه‌ی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كاته‌ی به ئالنگاری و كرده‌وه هه‌راسانكارییه‌كانیه‌وه به‌هه‌ده‌ردا و گوتیشی: له هه‌ردوو رۆژی 10 و 11ی ئه‌م مانگه ره‌شنووسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاره‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی ده‌كرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان دووپاتیكرده‌وه، په‌یامی ئه‌سینا روون و ئاشكرایه، به‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ببێته هاوبه‌شێكی ستراتیژی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا "وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توركیا"، نابێت ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری و مافه سیادییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیتییه‌كه‌دا درێژ بكات و ناشبێت به‌ها و بنه‌ماكانی ئه‌وروپی پێشێل بكات و نابێت ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات.
هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌موو رێگاكانی په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپییه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه بڕیارێكی كۆده‌نگیی هاوبه‌ش بۆ سه‌پاندنی سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر توركیادا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و داواكاریه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی هێشتا زیندووه، كه له 15 و 16ی مانگی ئوكتۆبه‌ره‌وه پێشنیازی كردبوو و داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو، پابه‌ندبوونه ئه‌خلاقی و سیاسییه‌كانی جێبه‌جێ بكات و بگاته بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا.
بێتساس روونیشیكرده‌وه، یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كی بونیاتنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكه‌ی ده‌وێت "وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توركیا"، و پێشتریش چه‌ندین جار ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رده‌وامیدان به دانوستانی ئاشكرا له‌وپێناوه‌دا نیشانداوه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا ئه‌سینا ناتوانێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا قبووڵ بكات، كه به‌ر له 10 رۆژ به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌شانه كه‌شتییه‌كانی پشكنینی خۆی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كشانده‌وه، گوایا ده‌یه‌وێت نیازپاكی نیشان بدات.
له كۆتایی گوته‌كانیدا گوته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا دانوستان و وه‌ستاندنی گرژییه‌كانی ده‌وێت، پێویسته ئه‌مه به كرداری بسه‌لمێنێت و ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی نیشان بدات.
یه‌رچاوه: RT
H.B