مەلا بەختیار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، مەلا بەختیار وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد.
ئەمرۆ دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2026، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، مەلا بەختیار سەرکردەی پێشووی یەکێتیی، وەک سەربەخۆ، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دوو کاندید بەشداری لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات، ئەوانیش (فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی)یە.
زانیارییە کەسییەکان
ناو: حیکمەت محەممەد کەریم
نازناو: مەلا بەختیار
لە 20ـی ئابی 1954 لە خانەقین لەدایک بووە.
ساڵانی چالاکی: 1970 - تا ئێستا، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
پوختەی ژیان
حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە مەلا بەختیار، لە 20ـی ئابی 1954 لە شاری خانەقین لەدایکبووە. سیاسەتمەدارێکی دیاری باشووری کوردستانە و یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە ژیانی سیاسیدا چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە، لەوانە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان.
لە 10ـی حوزەیرانی 1970 و چەند مانگێک دوای دامەزراندنی، پەیوەندی بە (کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان)ەوە کردووە. لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە.
