ئەردۆغان: سزاكانی ئەوروپا سەبارەت بە "ئێس400" رێز لە توركیا ناگرێت

ئەردۆغان: بەكارھێنانی یاسای "كاتسا"، خراپەكارییە بەرامبەر بە ھاوبەشێكی گرنگ لە ناتۆدا.

سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان

K24 ھەولێر:

ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی سەر بە حكومەت، ئەمڕۆ ھەینی بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: سزاكانی ئەمەریكا لە بارەی كڕینی سیستەمی بەرگری رووسیایی، ھاودژ نییە لە ھاوبەشی لە ھاوپەیمانی ناتۆ.

ئەردۆغان گوتی: "بەكارھێنانی یاسای "كاتسا" لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە دژ بە توركیا، خراپەكارییە بەرامبەر بە ھاوبەشێكی گرنگ لە ناتۆدا".

ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە ئەردۆغانی گواستەوە، كەوا توركیا ئارام دەگرێت و دەڕوانێتە ئەو ئاراستە نوێیە دوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا لە مانگی داھاتوو سەرھەڵدەدات.

گوتیشی: روانینە نوێیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دوای وەرگرتنی دەسەڵات باشتر دەبینین و خۆمان رادەگرین پێش ئەوەی ھەڵسەنگاندنی كارەكان بكەین".

واشنتن خۆی ئامادە دەكات بۆ سەپاندنی سزاكان بەسەر توركیادا، لە چوارچێوەی "یاسای قەڵاچۆكردنی دوژمنانی ویلایەتە یەكگرتووەكان" كە كورتكراوەكەی بە "كاتسا" دەناسرێت. یاساكە لە ساڵی 2017 پەسندكراوە و بەپێی ئەو یاسایە، سەرۆكی ئەمەریكا مافی سەپاندنی 5 سزای لە 12 سزا ھەیە بۆ سەپاندنیان بەسەر توركیادا.

ئاژانسی "رۆیتەرز" پێشتر رایگەیاند، لەوانەیە واشنتن لە ساتێكدا سەپاندنی سزاكانی نوێ بەسەر توركیادا رابگەیەنێ و مەزندە دەكرێت دەزگای پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا و سەرۆكەكەی، ئسماعیل دەمیر بكاتە ئامانج.

Fly Erbil Advertisment