رێكخراوی به‌در خۆی له پێكهێنانی هێزێكی كوردیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك بێبه‌ری ده‌كات
"ده‌مانه‌وێت به هه‌موو لایه‌ك رابگه‌یه‌نین، كه رێكخراوی به‌در دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هیچ جۆره فه‌وجێكی له‌مشێوه‌یه‌وه نییه"

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ره‌تی كرده‌وه، هیچ هێزێكی چه‌كداری كوردیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك دروستكردبێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی لقی كه‌ركووكی رێكخراوی به‌در بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لبه‌یاتی، سه‌ركرده له رێكخراوی به‌در و به‌رپرسی میحوه‌ری باكووری ئه‌و رێكخراوه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له پێكهێنانی هێزێكی كوردیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن و رێكخراوه‌كه‌ی له پێكهێنانی هێزێكی له‌و شیوه‌یه بێبه‌ری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌لبه‌یاتی داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، گرنگی به هه‌واڵی راست و وه‌رد بده‌ن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بێبنه‌ما به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی راگه‌یاندن و میدیایی هه‌واڵێكی "درۆ"یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایا رێكخراوی به‌در فه‌وجێكی له پێكهاته‌ی كورد دروستكردووه، لێره‌وه ده‌مانه‌وێت به هه‌موو لایه‌ك رابگه‌یه‌نین، كه رێكخراوی به‌در دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هیچ جۆره فه‌وجێكی له‌مشێوه‌یه‌وه نییه".
H.B