مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ محەممەد شاکەلی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەممەد شاکەلی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی، بۆ کۆچی دوایی شێخ محەممەد شاکەلی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

ئاماژەی بەوەشدا، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.