ژمارهیهك پهرلهمانتاری بهریتانی داوا دهكهن سوپای پاسداران وهك هێزێكی تیرۆریستیی پۆلین بكرێت
دەبێت حكومەتی شانشینی یەكگرتوو دانوستان لەسەر جێگرەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی بكات

K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك لە ئهندامانی ئهنجوومهنی گشتیی بەریتانیا داوایان لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان كرد، سوپای پاسداران وەك رێكخراوێكی تیرۆریست پۆلین بكات لە پێناو پاراستنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە رەفتارە پیسەكانی، بەپێی وەسفی ئهوان.
ئهو ئهندامانهی ئهنجوومهنی گشتیی بهریتانیا جەختیانكردەوە، پێویستە سوپای پاسداران بە "رێكخراوێكی تیرۆریستی" بزانرێت، وەك ئهوهی ئهمهریكا كردوویەتی، بەھۆی "پشتیوانیكردنی ئاشكرا و بەردەوامی بۆ قەوارە تیرۆریستییەكان و ھەوڵدانی بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە" بەپێی دەربڕینی ئەو پەرلەمانتارانە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نیسانی رابردوودا سوپای پاسدارانی ئێرانیی خستە ناو لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی بیانی لە ھەنگاوێكدا، كە پێشتر ھاوشێوەی نەبوو و سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ ئەم كارەی ئەنجامدا.
ئەندامانی لیژنەی كاروباری دەرەوە، داوایان لە لەندن كرد، بە كارامەیەكی زیاتر وەڵامی "چالاكییە فراوانەكانی تاران بۆ تێكدانی سەقامگیری" لە ناوچەكەدا بداتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە ھۆشدارییان دایە تاران لە "گرتنی ناڕەوای" بیانیانی خاوەن دوو رهچهڵهكنامه و ئەو كارەیان بە "بارمتە گرتن لە لایەن ئێرانەوە" ناوبرد و بە تاوان و پێشێلكردنی یاسا و رێككەوتنە نێودەڵەوڵهتییهكانیان له قهڵهم دا.
ئەو پەرلەمانتارانە داوایان له حكومهتی وڵاتهكهیان كرد، سەركردایەتی ھەوڵێكی نێودەوڵەتی بكات بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران. جەختیشیانكردەوە لەوەی پێویستە ھەڵوێستێكی توندتر لە بەرامبەر تاران بگیرێتەبەر.
پەیوەندییەكانی نێوان تاران و لەندن لەم ساڵانەی دواییدا گرژیی تێكەوتووە، دوای ئەوەی تاران ژمارەیەك لە كەسانی خاوەن دوو رهچهڵهكنامهی دەستگیركردن، لەوانەش نازەنین زاغاری راتكلیف، كە بەریتانی ئێرانی بوو و فەرمانبەر بوو لە دەزگای "تۆمسۆن رۆیتەرز" لە بەشە مرۆڤایەتییەكەی سەر بە ئاژانسی ھەواڵی كەنەدایی بەریتانی كە ھەمان ناوی ھەیە.
ئەو ئافرەتە لە نیسانی 2016 ، كاتێك سەردانی خێزانهكهی دەكرد لە ئێران دەستگیر كرا و سزای 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی "فیتنە". بەڵام خۆی ئەو تومەتە رەت دەكاتەوە و ئێستا چاوەڕێی دادگاییكردنێكی دیكەیە.
ھەروەھا لە نێوان لەندەن و تاران لە ساڵی 2019 جارێكی دیكە گرژییەك گەشەی كردەوە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارنی ئێرانی لە گەرووی ھورمز، كەشتی "ستیا ئەمپێرۆ" كە ئاڵای بەریتانیای لەسەر بوو بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەریان كرد، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ دەستەسەركردنی كەشتی ئێرانی "ئەدریان داریا" لە گەرووی جەبەل تاریق، كە بە ئاراستەی سووریا دەڕۆیشت بۆ گەیاندنی سووتەمەنی بە رژێمی ئەو وڵاتە، وەك سەرپێچییەكی ئاشكرا بۆ قەدەغەیەی ئەورووپا بەسەر دیمەشقیدا سەپاندبوو.
تاران رەزامەندیی لە سەر ئەو رێككەوتنەی كەمكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی كرد بەرامبەر بە سووكردنی سزا نێودەوڵەتییەكانی سەپێنراو بەسەریدا.
بەڵام رێككەوتنەكە ھەڕەشەی نەمانی لەسەرە دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ لە ئەیاری 2018 وڵاتەكەی لەو رێككەوتنە كشاندەوە، پێش ئەوەی دەست بە سەپاندنەوەی سزاكان بكات بە سەر ئێراندا كە ئێرانی نوقمی متبوونی ئابووری.
لە بەرامبەر ئەمەشدا ئێران، لە ئایاری 2019وە پاشەكشەی لە زۆربەی پابەندییەكانی خۆی بەو رێككەوتنە كرد.
سەرۆكی لیژنەی پەرلەمانی بۆ كاروباری دەرەوە، تۆم تاگندات گوتی: "وێڕای نیازپاكی، بەڵام پلانی كاری ھاوبەشی تەواو، رێككەوتنێك بوو لە سەر بنەمای لاواز بونیات نرابوو".
گوتیشی: "دەبێت حكومەتی شانشینی یەكگرتوو دانوستان لەسەر جێگرەوەی (رێككەوتنی) پلانی كاری ھاوبەشی تەواو، بكات" وچارەسەری نیگەرانی لە بواری "ئەمنی ناوچەییش" بكات.