نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا

له‌ كۆی (5420) پشكنینی نوێ، ده‌ركه‌وتووه‌، (215) كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و  (6) تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (295)ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاماری كۆرۆنا، هاتووه‌، له‌ كۆی (5420) پشكنینی نوێ، ده‌ركه‌وتووه‌، (215) كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و  (6) تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌:

1- پشکنین: 5420

2- تووشبوو: 215

3- چاکبوون: 272

4- مردن: 6

ئاماری گشتی:

* کەرەنتینی هاووڵاتیان: 21871

* پشکنین: 884117

* تووشبوون: 101172

* چاکبوونه‌وه‌: 65864

* لەژێر چارەسەر: 31988

* مردن: 3320