کەرکووك.. چەکدارانی داعش هاوڵاتیەكیان لەنێو ئۆتومبێلەکەیدا سووتاند
قوربانییه‌كه پیشه‌ی جوتیاره

K24- كه‌ركووك:
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له سنووری ئه‌و پارێزگایه چه‌كدارانی داعش هاووڵاتییه‌كیان له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا سووتاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی كه‌ركووك به كوردستان24ی راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌كی گوندی گوبه‌یبه له سنووری قه‌زای حه‌ويجه‌ی باشووری كه‌ركووك به ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا سووتێنراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بووه‌ته قوربانی ناوی "عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال"ـه و له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و پیشه‌ی جوتیاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا ئه‌مه شه‌شه‌م رووداوی هاوشێوه‌یه له‌و گونده رووده‌دات و به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه گونده‌كه چۆڵكراوه.
H.B