عەلی فەتلاوی: هەوڵی لابردنی سەرۆکی  پەرلەمان دەدرێت

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

ئەندامێكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی لابردنی سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندووە، هەوڵی لابردنی سەرۆكی پەرلەمان دەدرێت، بەڵام ئەستەمە سەربگرێت.

عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانیی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە، بە كوردستان 24ـی راگەیاند: دەوڵەتی یاسا بەهۆی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و دواخستنی راسپاردنی كاندیدی گەورەترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكوومەت، نیازی گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمانی هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا كێشەكە لەناو ماڵیكی سوننەیە لەبەر ئەوەی لە ئەدای سەرۆكی پەرلەمان رازینین و دەیانەوێت گۆڕانكاری بكەن، بەڵام ئەمە كارێكی ئەستەمە و ناتوانرێت ئەوە بكرێت.

لەپەرلەمانی عێراق دوای هەڵوێستی محەمەد حەلبووسی بەرامبەر كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەپەرلەمان چەند فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنە جیاوازەكان هەوڵی كۆكردنەوەی واژوو بۆ لابردنی سەرۆكی پەرلەمان دەدرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە هەوڵەكان ئەنجامی دەبێت یان نا.