جەمال کۆچەر: شیعەکان کێشەی سەرۆکوەزیرانیان هەیە

جەمال کۆچەر باس لەوە دەکات، تاوەکوو پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەون، پرۆسەکە بەچەق بەستووی دەمێنیتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026، جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند: تاوەکوو پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەون، پرۆسەکە بەچەق بەستووی دەمێنیتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، شیعەکان کێشەی سەرۆکوەزیرانیان هەیە، وەکو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تاوەکوو ئێستا موسەننا ئەمین کاندیدی ئێمەیە و کارمان بۆ کردووە، بەڵام هەرکاتێک لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدێک رێککەوتن زۆر بە ئاسانی کاندیدەکەی ئێمە دەکشێتەوە.

لەسەر مووچەی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوە دا، هیچ کێشەیەک لە بەردەم نەناردنی مووچە نییە، بەڵام عێراق کێشەی کەمی نەختینەی هەیە، بۆیە تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە.