کۆمەڵەی بازرگانانی عێراق داوای داخستنی گشتیی بازاڕەکان دەکات
کۆمەڵەی بازرگانانی عێراق، داوا دەکات سبەینێ یەکشەممە بازاڕەکان دابخرێن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر سەپاندنی باجی گومرگی نوێ کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە خراونەتە سەر بازرگانان.
شەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2026، کۆمەڵەی بازرگانانی عێراق، راگەینداروێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا بانگەوازی ئاراستەی سەرجەم بازرگانان و خاوەن کارەکان کرد بۆ مانگرتنی سەرتاسەری و داخستنی بازاڕەکان لە عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمەڵەکە، بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە هەڵمەتی داخستنی بازاڕە بازرگانییەکان دەست پێبکات و تا کاتێکی نادیار بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە وەک ناڕەزایەتییەک دێت بەرامبەر بە سەپاندنی باجی گومرگی نوێ و ئەو بارگرانییە داراییە زیادانەی خراونەتە سەر کەرتی بازرگانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بازرگانان داوای دەستبەجێ دەرهێنانی ئەو کۆنتێنەرانە دەکەن کە لە بەندەری ئوم قەسر کەڵەکە بوون و رێکارەکانیان پەکخراوە.
کۆمەڵەی بازرگانانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم فشارانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کەرتی بازرگانی و بەدیهێنانی داواکارییە رەواکانیانە، داواشیان لە سەرجەم خاوەن دوکان و بازاڕەکان کردووە پابەندی بڕیارەکە بن بۆ ئەوەی حکوومەت پێداچوونەوە بە ڕێکارە گومرگییەکاندا بکات.