کەشناسی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باران بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشی ئەمڕ یەکشەممە، 8ـ-2-2026ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوام دەبێت، هەروەها کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. پێشبینی بەفر بارینێکی کەمیش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینییەکانی کەشی سبەی دووشەممە، 9-2-2026ـی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاریگەری شەپۆڵی باران لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات، کەشی ناوچەکەمان هەور دەبێت و باران لە سەر تەواوی ناوچەکەمان دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی (سۆران و راپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت، سەنتەری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە، ئاماژەی بەوەشدا، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی کەرکووک هەڵەبجە باران لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، لە هەندێ کاتیش ئەگەری هەورە تریشقە و بەفر لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان هەیە. زۆرترین رێژەی باران لە (ئاکرێ، مێرگەسوور، بجیل، سیدەکان و پیران دەبێت کە پێشبینی دەکرێت لە سەرووی 40 ملم بێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی