تره‌مپ بۆ كۆنگرێس: "600 دۆلار بۆ هاووڵاتیه‌ك كه‌مه، پێویسته بیكه‌ن به 2000 دۆلار"
1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ سوپای میسر، 10 ملیۆن بۆ (پرۆگرامی جێنده‌ر) له پاكستان و 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بۆ (ئازادی ئینته‌رنێت)
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ 22ی كانوونی دووه‌م له وتارێكدا داوای له كۆنگرێس كرد كه بودجه زه‌به‌لاحه‌كه بگێڕێنه‌وه بۆ 2 تریلیۆن و 300 ملیار دۆلار. هه‌روه‌ها چه‌كی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌درێت به هاووڵاتیان له 600 دۆلار-ه‌وه بكرێت به 2 هه‌زار دۆلار، چونكه شه‌رمه 600 دۆلار بدرێت.
تره‌مپ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له رێگه‌ی تویته‌ر-ه‌وه بڵاویكرده‌وه، گوتی: " به‌ڕاستی ئه‌وه ئابڕوچوونه"، "لیستێك كراوه به‌ناوی فریاگوزاری كۆرۆنای نوێ به‌ڵام زۆربه‌ی بڕگه‌كانی هیچ په‌یوه‌ندییان به كۆرۆنای نوێوه نییه".
تره‌مپ له‌قسه‌كانیدا ملیۆنه‌ها دۆلاری به نمونه هێنایه‌وه كه له نێو گوژمه‌كه‌دا كه 5هه‌زار و 593 لاپه‌ڕه‌یه، له‌ناویدا پاره‌ی كاش ته‌رخانكراوه بۆ موزه‌خانه‌ی ناشیوناڵ مۆڵ، 85 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌مبۆدیا، 134 ملیۆن دۆلار بۆ بۆرما، 1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ سوپای میسر، 10 ملیۆن بۆ (پرۆگرامی جێنده‌ر) له پاكستان و 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بۆ (ئازادی ئینته‌رنێت)، چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی تر هیچ په‌یوه‌ندی به كۆرۆنای نوێوه نییه.
تره‌مپ گوتیشی: "خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كه‌مترینیان له‌و پرۆژه یاسایه چنگكه‌وتووه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چین-ه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه روویداوه". گوتیشی: "داوا له كۆنگرێس ده‌كه‌م چاكسازی له یاساكه‌دا بكات و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه یه‌كجار ده‌درێت به هه‌ر هاووڵاتییه‌ك (600 دۆلار زۆر پێكه‌نیناوییه) بڕه‌كه‌ی زیادبكرێت بۆ 2 هه‌زار دۆلار یاخود بۆ ژن و مێردێك 4 هه‌زار دۆلار بێت".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئیداره‌ی داهاتوو ده‌شێت به زیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌فقه‌یه‌دا بكات" له درێژه‌شدا وتی: "به‌ڵام ده‌شێت ئیداره‌كه من بم و ئێمه ئه‌وه وه‌ده‌ستبێنین".
زۆربه‌ی سكاڵا‌و ره‌خنه‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و 1 تریلیۆن و 400 هه‌زار دۆلاره بوو كه سه‌رفده‌كرێت بۆ ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و لیستێكی دیكه كه 900 ملیار دۆلاره بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شانبه‌شانی لیستێك له بودجه‌ی تێر‌و ته‌واو كه 1 تریلیۆن و 400 ملیار دۆلار و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه كه بواره‌كانی باج و وزه‌و فێركردن و چاودێری ته‌ندروستیه له‌خۆده‌گرێت، دره‌نگانی شه‌وی 21ی كانوونی یه‌كه‌م به 91 ده‌نگی به‌ڵێ و 7 ده‌نگی نه‌خێر پرۆژه یاساكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردرا. له‌كاتێكدا پێشتریش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به كۆی 354 ده‌نگی به‌ڵێ به 53 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه‌كه دوای لێكتێگه‌یشتنی سه‌ركرده‌ی كۆماریی و دیموكراته‌كان وكۆشكی سپی په‌سه‌ندكرا، ئه‌ویش پاش چه‌ند مانگێك له ورده‌كاریی و ئاڵۆزی كه په‌یوه‌ندی به كۆرۆنای نوێ نییه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران بوو، ئه‌وه بوو كه پرۆژه‌كه به په‌له په‌سه‌ندكراوه و كه كه‌موكورتی تێدایه بێئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
تره‌مپ له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا مافی ڤیتۆی به‌كارنه‌هێنا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكه، به‌ڵام داوای كرد كه ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگرن.
هه‌ر ماوه‌یه‌كی كورت له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه ته‌نیا 4 ده‌قیقه بوو، نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی داواكه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ-ی دایه‌وه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مه بۆ ئه‌مریكییه‌كان و وتی: "ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین زیادكرێت".
هه‌روه‌ها پیلۆسی وتیشی: "كۆمارییه‌كان هه‌میشه به به‌رده‌وامی دیاریكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆك داوای ده‌كات".
له‌كۆتایدا وتی: "ئه‌گه‌ر دواجار سه‌رۆك رازی بوو له‌سه‌ر 2000 دۆلار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌وه دیموكراته‌كان ئاماده‌گییان تێدایه بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن و به كۆی گشتی ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن".