هونه‌رمه‌ندێكی كورد ماوه‌ی 10 ساڵه ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵبژاردووه
نایه‌وێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی جه‌نجاڵی

K24- سلێمانی:
ھونەرمەندێك ماوه‌ی زیاتر لە 10 ساڵە بە تەنیا لە نێو دوورگە و شاخەکانی جیھان و دوور لە مرۆڤایەتی ژیان دەکات، ئەو ئێستا لە شوێنی باو و باپیرانی لەبناری شاخێکی دەوروبەری سلێمانی گیرساوەتەوە و پەیامی ئاشتی و پیکەوەژیانی پێیە و دەیەوێت بە ئەنجامی بگەیەنێت، دواتر بەیەکجاری خۆی لە مرۆڤایەتی دوور بکاتەوە.
شەماڵ قادر، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌نیایه‌یه، كه ھەر رۆژه و لەسوچێکی دوورگەیەکی جیھانه و ھەڵگری کۆمەڵێك پەیامە. ئاشتی، پیکەوەژیان و سروشتی لا مەبەستە.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌ستبه‌رداری دونیای مرۆڤایه‌تی بوومه، ژیانی خۆم له‌ناو سروشت، ئه‌شكه‌وت و خێمه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌م و به وڵاتانی جیهاندا ده‌گه‌ڕێم، هیچ ماڵێكم نییه و پاره‌ش به‌لامه‌وه گرنگ نییه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا لێی گیرساوه‌ته‌وه ماڵی قه‌یماغاغایه، ماڵی بێزاری و شه‌رمه‌زارییه" و وه‌ك ده‌ڵێت، "بۆیه ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵبژاردووه، چونكه خۆی به بێزار و شه‌رمه‌زار ده‌زانێت".
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه، هه‌ر شوێنێك ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆی بچێت، هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی كانیاوه‌كانی ده‌دات و له پاشماوه فڕێدراوه‌كانیش هوونه‌ری نوێ دروست ده‌كات، سەردانی هه‌ر دوورگەیه‌كی کردبێت، باڵندەی ئاشتی تێدا دروست کردووە و بەجێی ھێشتووە.
شه‌ماڵ ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره‌كانه و نایەوێ جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ نێو جەنجاڵیەکانی ژیان. وه‌ك ده‌ڵێت: سەربکەوێت یان نا، باڵندەی ئاشتی دوا کاری دەبێت و بڕیاریداوە خۆی بەیەکجاری لەنێو دونیای سروشت ونبکات.
H.B