ئامار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری ئامار و چالاکییەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە دابەشکردنی نەوت و خواردنی گەرم و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە رۆژی یەکەمی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان تا رۆژی یەکشەممە، 8ـی شوباتی 2026، 367 بارهەڵگر هاوکارییان گەینادووەتە رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکوو ئێستا 89 هەزار و 670 ژەم خواردنی گەرمی پێشکەشی کوردانی رۆژئاوای کوردستان کردووە. هەروەها 15 هەزار و 195 خێزان لە هاوکارییە جۆراوجۆرەکان سوودمەند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەوەشکردووە، 332 هەزار و 492 لتر نەوت بەسەر 9 هەزار و 64 خێزان دابەشکراوە. هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستیش پێشکەشی 7 هەزار و 952 کەس کراوە.
راشیگەیاند، تاوەکوو ئێستا 906 کرێکار دەرفەتی کاریان بۆ رەخساوە.