كەشناسی: سەرماوسۆڵ دەست پێدەكات

پێشبینییەكان كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: رەھەند محەمەد - كوردستان24
حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: رەھەند محەمەد - كوردستان24

K24 – ھەولێر

كەشناسی رایگەیاند، کاریگەرى ئەو شەپۆلە باران بارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو ئەمڕۆ کۆتاى دێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە، سبەى نزمترین پلەکانى گەرماى پێشبینی کراو، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى ناحیە و قەزاى ناوچە شاخاویەکان  یان لە ژێر سفر دەبێت، یاخود لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و نمە باران دەبارێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە كاتەكانی بەیانی زوودا.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك

 

Fly Erbil Advertisment