ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه به رووی ئێران‌دا داخرا
حكومه‌تی عێراق، بڕیاری دا ده‌روازه‌ی سنووریی "شه‌له‌مچه" له‌گه‌ڵ ئێران دابخات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی وه‌چه‌ی نوێی كۆرۆنا.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق، بڕیاری دا ده‌روازه‌ی سنووریی "شه‌له‌مچه" له‌گه‌ڵ ئێران دابخات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی وه‌چه‌ی نوێی كۆرۆنا.
ئه‌ندامی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له به‌سره، "حه‌كیم مه‌یاحی" رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره بڕیاری داوه، ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه به رووی گه‌شتیاراندا دابخات و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه به‌شێكیان گه‌شتی قوتابیان و نه‌خۆشان بووه.
روونیشیكرده‌وه، به ته‌واوی جووڵه‌ی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌كه راگیراوه و ته‌نیا رێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌درێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ گه‌شتكردن بۆ هه‌شت وڵات رابگرێت، له ناویاندا ئێران هه‌یه.