کۆنگرێسمانێک بۆ کوردستان 24: ئەمریکا پشتی لە کورد نەکردووە
مایکل تۆماس مەککۆڵ، سیاسەتمەدار و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24ـی رایگەیاند؛ کۆنگرێسی ئەمریکا پشتی لە کورد نەکردووە.
مەککۆڵ جەختی کردەوە، رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش لە ئەولەویەتەکاندایە، هەربۆیە پێویستە هەلومەرج و مەرجە دیاریکراوەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس هۆشداریشی دا، ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ نەکرێن، ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "سزاکانی سیزار".
ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنێک هەیە و خوازیارن جێگەی خۆی بگرێت، بەتایبەت لە پرسی لەخۆگرتنی هێزە کوردییەکان و پێکهاتەکانی دیکەدا.
مەککۆڵ هۆشداری کۆتایی دا کە شکستهێنان لەم پرۆسەیەدا، دەبێتە هۆی شکستهێنانی تەواوی وڵاتەکە.