ناتۆ هەڵمەتی پاراستنی جەمسەری باکووری بۆ پاراستنی سنوورەکانی دەستپێکرد

جەمسەری باکوور
جەمسەری باکوور

دوای فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی گرینلاند و ناڕەزاییەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، هاوپەیمانیی ناتۆ هەڵمەتێکی سەربازیی راگەیاند، هەڵمەتەکە لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایش ئەوروپا و ئەمریکایە لە جەمسەری باکوور و باکووری دوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە بەردەوامەکانی چین و رووسیایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مارک رووتە، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند: زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا و پەرەسەندنی بەرژەوەندی چین بۆ ناوچەکە پێویستی بە هەنگاوی جیددی و زیاتر هەیە. 

هەروەها گوتی: پلانی هەڵمەتەکە بریتییە لە وەبەرهێنانی ملیارەها دۆلار لە مانگە دەستکردەکان، کەشتییە سەهۆڵشکێنەکان، درۆن و دروستکردنی ئەو ئامێر و کەلوپەلانەیە کە توانای کارکردنیان لە بارودۆخی سەختی جەمسەریدا هەیە.

ئاماژەی بەوە داوە،  ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بەرزکردنەوەی توانا بەرگریی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆیە لە باکووری دوور، لە هەمان کاتدا ئامادەیی هاوپەیمانییەکەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکە، ئەگەر لەلایەن زلهێزە جیهانییە کێبڕکێکارەکانەوە بکرێت.

سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باس لەوە دەکات، هەڵمەتەکە پەیوەندییەکی زۆری بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەوە دەبێت، کە لە لاهای دەرچوون، لەوانە پەرەپێدان بە کەنەدا و یەکێتی ئەوروپا، کاتێک باس لە بودجەی بەرگری دەکرێت، لە سەرانسەری هاوپەیمانیدا، ئەوەیە کە بتوانین پەرە بە تواناکانی بەرگریی باشتر و بەهێزتر بدەین و بەرگری لە خۆمان بکەین. 

گوتیشی: بێگومان بە باشی بەرگری لە ئۆکرانیا دەکەین، چونکە پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیە، هەروەها هەواڵی دڵخۆشکار ئەوەیە کە بەریتانیا نیو ملیار پاوەندی وەک پاڵپشتی بۆ ئۆکرانیا تەرخان کردووە، دەزانن زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا و پەرەسەندنی ئارەزووی چین بۆ باکوور، پشتگیریی بۆ ئۆکرانیا زیاتر کردووە و بەهۆی ئەوانەوە پشتیوانییە داراییەکان بۆ ئۆکرانیا لە ملیارەها دۆلار بۆ دەیان ملیار زیادی کردووە.