نێچیرڤان بارزانی: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئەو رێککەوتنەی ئێستا لە سووریا هاتووەتەوە ئاراوە، رێککەوتنێکی باشە، بەڵام پێویستە هەموو لایەنە کوردییەکان تێیدا بەشدار بن بڕگه و خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ش وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
یەکشەممە، 15ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له میونشن رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆخی ئێستای سووریا روون و راشكاوانه‌یه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوونه، كه مافی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا له‌و وڵاته پارێزراو بن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: هه‌رێمی كوردستان به گشتی و سه‌رۆك بارزانی به تایبه‌ت، هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ پاراستنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه و ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، به تێڕوانینی ئه‌وان ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێستا له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه، رێككه‌وتنێكی باشه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان تێیدا به‌شدار بن و بڕگه و خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ش وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.