کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026ـەوە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەش کاریگەرییەکەی دەگاتە لوتکە. 

بەگوێرەی راپۆرتی پێشبینیی کەشناسی کە ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکە و لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن، هاوکات بارانبارینی بەلێزمە و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت. 

وردەکاریی کەشوهەوا و بڕی بارانبارین لە رۆژانی کاریگەریی شەپۆلەکەدا:

یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026: لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆوە بە نەرمە باران و بارانی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و زیاتر لەسەر سنووری دهۆک، زاخۆ و سۆران (بەتایبەت لە شەودا لە سۆران) چڕ دەبێتەوە. بڕی

بارانی پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکان: 

هەولێر (6-10 ملم)، سلێمانی (5-8 ملم)، دهۆک (10-15 ملم)، کەرکووک (2-4 ملم) و هەڵەبجە (5-7 ملم)؛ لە ئیدارە سەربەخۆکانیش: زاخۆ (+15 ملم)، سۆران (+10 ملم)، راپەڕین (+8 ملم) و گەرمیان (1-3 ملم).

دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2026: شەپۆلەکە لاواز دەبێت و نەرمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت بەتایبەت لە شەودا.

بڕی بارانی پێشبینیکراو:

هەولێر (3-6 ملم)، سلێمانی (5-8 ملم)، دهۆک (7-12 ملم)، کەرکووک (3-5 ملم) و هەڵەبجە (5-7 ملم)؛ لە ئیدارە سەربەخۆکان: زاخۆ (+8 ملم)، سۆران (+10 ملم)، راپەڕین (+10 ملم) و گەرمیان (4-6 ملم).

سێشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2026: شەپۆلەکە فراوان و بەهێز دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، بەتایبەت لە ئێوارە و شەودا بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت.

بڕی بارانی پێشبینیکراو:

 هەولێر (+50 ملم)، سلێمانی (+60 ملم)، دهۆک (+60 ملم)، کەرکووک (+35 ملم) و هەڵەبجە (+40 ملم)؛ لە ئیدارە سەربەخۆکان: زاخۆ (+60 ملم)، سۆران (+60 ملم)، راپەڕین (+55 ملم) و گەرمیان (+35 ملم).

چوارشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2026: کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و زیاتر لەسەر سنووری بەشێکی هەولێر، سۆران، راپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دەبێت.

 بڕی بارانی پێشبینیکراو:

هەولێر (10-15 ملم)، سلێمانی (10-20 ملم)، دهۆک (3-6 ملم)، کەرکووک (9-15 ملم) و هەڵەبجە (15-20 ملم)؛ لە ئیدارە سەربەخۆکان: زاخۆ (3-6 ملم)، سۆران (+20 ملم)، راپەڕین (+25 ملم) و گەرمیان (+15 ملم).

پێنجشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2026: شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و زیاتر لەسەر سنووری هەولێر، سۆران، راپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان چڕ دەبێتەوە. بڕی بارانی پێشبینیکراو: هەولێر (7-12 ملم)، سلێمانی (8-15 ملم)، دهۆک (2-4 ملم)، کەرکووک (2-4 ملم) و هەڵەبجە (15-20 ملم)؛ لە ئیدارە سەربەخۆکان: زاخۆ (2-5 ملم)، سۆران (+15 ملم)، راپەڕین (+15 ملم) و گەرمیان (+15 ملم)