ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان کەم بووەتەوە
ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە

K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و کەم باران بارین، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان کەمی کردووە، ئێستا ئاستی ئاو لە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجایە، کەمترە لە نیوەی ئەو رێژەیە ئاوی هه‌یه، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان زۆر دابەزیووە.
وێستگەی کارۆ ئاوی دووکان، کە توانای بەرھەمھێنانی (400) مێگاوات کارەبای ھەیە، ئێستا بەهۆی گڵدانەوەی ئاو، تەنیا یەك یەکەی وێستگەکە لە کۆی پێنج یەکە کاردەکات، توانای بەرھەمھێنانی تەنیا (80) مێگاوات کارەبای ھەیە.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و کەمی ئاستی باران بارین لەم ساڵدا، کایگەری لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەکە درووستكردووه.
جیاواز لە دوو ساڵی رابردوو، کە ئاستی ئاو لە بەنداوەکە بۆ بەرزترین، تا رادەی پڕبوون زیادی کرد، ئەم ساڵ پێشبینی دەکرێت، بەنداوەکە لە دۆخێکی مامناوەنددا بێت.
ئه‌ندازیار "كۆچه‌ر جه‌مال"، گوتی: "ئاستی ئاوی به‌نداوی دووكان، (494.84)سانتیمه‌تره له رووی ده‌ریاوه، ئاستی ئاوه‌كه‌مان له ساڵی پار (2) مه‌تر به‌رزتر بوو له ئێستا، ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو به‌نداوه‌كه و ئه‌و ئاوه‌ی لێی داده‌به‌زێت، جیاوازییه‌كه‌ی ته‌نیا (1) سانتیمه‌تره، رێژه‌ی باران بارین تا ئێستا (95) ملیمه‌تره، كه‌مێك له ساڵی پار كه‌متره، رێژه‌یه‌كی ئاساییه، هه‌ر چه‌نده جارێ زووه بۆ ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ وا پێشبینی ده‌كه‌ین، ساڵێكی ئاسایی بێت".
ئه‌ندازیار "ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د"، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای دووكان گوتی: "وێستگەی کارۆئاوی دووکان، کە توانای بەرھەمھێنانی (400) مێگاوات کارەبای ھەیە، بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، پشت بە ئاوی بەنداوەکە دەبەستێت، ئێستا وەرزی گلدانەوەی ئاوە، بۆیە تەنیا یەك یەکەی بەرھەم ھێنانی کارەبا لەکۆی پێنج یەکە لەکاردایە، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی ئاو كه‌میكردووه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ئاستی و ئاو و وه‌رزی ئیشپێكردنه‌كه‌ش رۆڵی هه‌یه، بۆیه ئێستا یه‌ك تۆرباین ئیش ده‌كات، به نزیكه‌یی (50) تا (60) مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنین".
بەنداوی دووکان، گەورەترین بەنداوی ھەرێمی کوردستان و عێراقیشە، کە توانای گلدانەوەی حەوت ملیارمەتر سێجا ئاوی ھەیە.
ئێستا سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە ھەیە، دەتوانێت ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکات.
ئەگەرچی پێشبینی ناکرێت ھاوشێوەی ساڵی (2019) بەنداوەکە پڕببێت، بەڵام لە وەرزی زستان و بەھاردا، کە وەرزی گلدانەوەی ئاوە، بەرپرسانی بەنداوەکە پێشبینی دەکەن تا رادەیەکی باش ئاو لەبەنداوەکە گلبدەنەوە.
د.ی