خۆکوژەکەی ناشڤیڵ، پیاوێکی ئەمەریکی تەمەن 63 ساڵ بووە
لە بەیانیی رۆژی کریسمس بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی تەقاندەوە

K24 - مینیسۆتا
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەمەریکا، گەیشتوونەتە ئە‌و ئەنجامەی؛ تەقینەوەی پاسەکە لە بەیانیی رۆژی کریسمس لە ناشڤیڵی ئەمەریکا، لەئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیی پیاوێک بووە، پیاوەکە ئەمەریکی بووە و پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بتەقێنێتەوە، کە خۆشی لەنێویدابوو، لەڕێگەی تۆمارێکی دەنگی خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە دووربکەونەوە.
دراوسێكانی "خۆكوژه‌كه‌ی ناشڤیڵ" به "ره‌فتار سه‌رسوڕهێنه‌ر" وه‌سفی ده‌كه‌ن، لەهەمان کاتدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی FBI وای نیشانده‌ده‌ن نه‌خۆشیی (پارانۆیا-paranoia)ـی هه‌بووه ، پارانۆیا لە ته‌كنۆلۆژیای 5G.
راپۆرتی پۆلیس
بەپێی پۆلیس و دراوسێکانی "خۆکوژەکە" ناوی ئەنتۆنی کوینە، ئە‌و ئۆتۆمبێله گه‌شتیارییەی به‌ره‌به‌یانی 25ـی كانوونی یه‌كه‌م بۆ ته‌قینه‌وه‌كه بەکاریهێنا، هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئه‌نتاكیا وەستاندوویەتی. ئەنتاکیا، یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ناشڤێڵی ویلایه‌تی تێنیسی، كه 12 میل له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه دوو‌ره.

دراوسێكانی ده‌ڵێن چی؟
تۆنی رۆدریگیز له‌ناو خانوویێکی دوو نهۆمیی ته‌نیشت ماڵی خۆكوژه‌كە ژیاوه، دوای تەقینەوەکە زانیاری بە رۆژنامه‌ی زه-واشنتۆن پۆست داوە و گوتوویەتی "ئەنتۆنی كوین وارنه‌ر هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی نه‌كردووه. نه‌شیان زانیوه ناوی چییه!".
به‌رپرسانی ئه‌منی، دوێنێ (27-12-2020) رایانگه‌یاند، ئە‌و كه‌سه خۆكوژه‌ی له ناوه‌ندی ناشڤیڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەنجامداوە ناوی ئەنتۆنی کوین وارنەرە، تەقینەوەکەش خۆکوژی بووە.
دەیڤید راوش، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ویلایه‌تی تێنیسی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ترشی ناوەكیی (DNA)ـی پارچه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونەتەوە، له‌گه‌ڵ DNA وارنه‌ر بەراوردکراون، دەرکەوتووە هاوشێوەی یەکترن.
راوش گوتیشی "دڵنیابووینه‌ته‌وه لەوەی ئه‌و خۆكوژه وارنه‌ره، به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێت بزانین كێ هۆكار و پشتیوانی ئەم كرده‌وه‌یەی بووه".
دوێنێ، لە کاتژمێر 08:00ـی به‌یانی تاوەکو 04:00ـی ئێواره، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منیی تێنیسی، پشکنین و لێکۆڵینەوەیان له‌نێو ماڵی وارنه‌ر کردووە، هەروەها چەندین جار هەر لەو ماڵەدا کۆبوونەتەوە.
رۆدریگیز، ئەوە ده‌خاته‌ڕوو: وارنه‌ر به چه‌ند تابلۆیه‌كی ئاگاداركردنه‌وه، ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه‌ی پاراستووه و کە نووسیویەتی "چوونه ناو شوێن و دەستکاریکردنی كه‌لوپه‌له‌كان قه‌ده‌غه‌یه"، به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری ئە‌و ئۆتۆمبێله گه‌ڕۆكه‌ی ته‌قاندییه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی، له‌ماڵه‌كه‌ی وارنه‌ردا شاشه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر دۆزراوه‌ته‌وه، كه بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەستراوە.

چه‌ندین كاری گۆڕیوه
رۆژنامەی زه نیویۆرك تایمز، پەردە لەسەر ژیانی خۆكۆژه‌كه هه‌ڵده‌داته‌وه و، ده‌ڵێ "ئەنتۆنی كوین وارنه‌ر، تەمەن 63 ساڵ ژنی نه‌هێناوه، به‌ده‌گمه‌نیش ژنی هێناوەته‌وه بۆ ماڵه‌کەی. ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ژیاوه، دواتر ته‌نیایی هه‌ڵبژاردووه. ته‌واوی ماڵه‌كه‌شی به كامێرای چاودێری سه‌لامه‌تی پاراستووه".
به‌پێی راپۆرتێكی CNN، وارنه‌ر له ساڵی 1993 مۆڵه‌تی به‌ڵێنده‌ری وه‌رگرتووه، تاوەکو ساڵی 1998 وازی لێهێناوه. دواتر لە 2013ـدا مۆڵه‌تی كاری چاككردن و رێكخستنی كاری ته‌قه‌مه‌نی وه‌رگرتووه، لە ساڵی 2016 وازی لەوەش هێناوه.
كه‌سێك كه وارنه‌ری وه‌كو راوێژكاری كۆمپیوته‌ر دامه‌زراندووه، به CNNـی گوتووه، تۆنی وارنه‌ری وه‌كو كه‌سێكی به‌سۆز ناسیوه، هەرگیز ره‌فتارێكی خراپی لێی نەبینیوە.
ستیڤ فریدریچ، له كۆمپانیای فریدریچ ئاند كلارك ده‌ڵێ وارنه‌ر، وه‌ك به‌ڵێنده‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ چه‌ند ساڵێك كاری خزمه‌تگوزاری به‌ڵێنده‌ری بۆ كردووه و خزمه‌تگوزاری كۆمپیوته‌ریشی بۆ جێبەجێکردووە.
به‌پێی فریدریچ، چه‌ند مانگێك به‌ر له کردەوە خۆكوژییه‌كه‌ی، وارنەر له كۆمپانیاكه‌ی خانەنشین بووە، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمپانیاكه‌یه‌وه نه‌ماوه.
به‌پێی سایتی نیوز4، سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له رێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه ئەوەی چنگ كه‌وتووه "وارنەر پارانۆیای هەبووە لە ته‌كنۆلۆژیای 5G و پێیوابووه ئه‌م سیستمه، بۆ هه‌واڵگری به‌سه‌ر ئەمه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت". به‌ڵام كاتێك FBI لەمبارەیەوە پرسیاره‌ی له ستیڤ فریدریچ كردووه، له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی "هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌دواوه".
پێش تەقینەوەکە، خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بەوەدەدەن، هیچ كه‌سێكی دیکە له تاوانه‌كه‌وه تێنه‌گلاوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی FBI ته‌واوی كامێراكانی چاودێریی ناوچه‌كه‌یان سه‌یركردووەته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا وارنه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه، بەڵام له‌نێو گرته ڤیدیۆییه‌كاندا بینیویانە كه‌سێك له دووری ده‌یان مه‌تر ئاوڕ له ئۆتۆمبێله‌كەی وارنەر ده‌داته‌وه كه ده‌ته‌قێته‌وه.
كاتێك پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه كردووه، گوتوویه‌تی "گوێم له ده‌نگی ریكۆردێك بوو، هاواری دەکرد: ئه‌گه‌ر گوێت لێمه، هەر ئێستا ئه‌م ناوه چۆڵ بكه".
رۆژی 26ـی كانوونی یه‌كه‌م، به‌رپرسانی پۆلیس رایانگه‌یاند ریكۆردێكی ده‌نگیان له‌نێو گرته ڤیدیۆكاندا دەستکەوتووە کە دەڵێ "ئەگه‌ر گوێت له‌م په‌یامه ده‌نگییه‌یه، هەر ئێستا ئه‌م ناوه چۆڵ بكه". له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا چه‌ند جارێك ئەمە دووباره ده‌كاته‌وه.
دۆگ كۆرنسكی، بریكاری تایبه‌تی كاروباری گشتیی FBI به رۆژنامه‌ی USA today راگه‌یاندووه: "پێناچێت هیچ پاڵنه‌رێك له پشت کردەوە خۆكوژییه‌كه‌وه بێت، لێکۆڵینەوەش تائێستا بەردەوامە".
كۆرنسكی هەروەها ده‌ڵێ "جۆری ئە‌و ته‌قینه‌وه‌ی وارنه‌ر به‌كاریهێناوه، جارێ ئاشكرا ناكرێت، چونكه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه تاوەکو بزانرێت چۆن دەستیکەوتووە".
گوتیشی "وارنه‌ر پێش 25 كانوونی یه‌كه‌م، واتا رۆژی تەقینەوەکە، له‌ژێر چاودێریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منیدا نه‌بووه، چونكه هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نه‌بووه". هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه کردەوەکەی "ئێستا" به كارێكی تیرۆریستی دابنرێت.

خانووه‌كه‌ی فرۆشتووه
به‌پێی تۆماری گشتیی خانووبه‌ره‌ی ناشڤیڵ، ئە‌و خانووه‌ی وارنه‌ر تێیدا نیشته‌جێ بووه، تاوەکو مانگێك به‌ر له رووداوه‌كه به‌ناوییه‌وه بووه، دواتر به قه‌واڵه‌یه‌كی خانووبه‌ره (سه‌نه‌د) كه واژۆی له‌سه‌ر كردووه، داوای كردووه خانووەکەی لەبەرامبەر 160 هەزار دۆلار، به‌ناوی ژنێكه‌وه بکرێت. ژنەکە ناوی میشێڵ سوینگە و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له لۆس ئه‌نجلس نیشته‌جێیه و پێشتر له تێنسی ژیاوه.
جیستۆن باك، گوته‌بێژێکی FBI بۆ CNN قسەی کردووە و رایگەیاندووە "تیمی پشكنه‌رانی فیدراڵی تاوەکو رۆژی 27ـی كانوونی یه‌كه‌م له‌ناو خانووه‌كه‌دا بوون و تیمی پشكێنه‌رانی بۆمب ماڵه‌كه‌یان له ته‌قه‌مه‌نی پاككردووەته‌وه".
هـ.ر.