لای (نۆستردامۆس) ساڵی 2021، ساڵی برسێتی وێرانكه‌ره
"پێشبینییه‌كان دڵخۆشكه‌ر نین و زانایان خوازیارن راست ده‌رنه‌چن"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌رچه‌نده زانیاری لای خودای گه‌وره‌یه و ته‌نیا ئه‌و ده‌زانێت له ئایینده‌دا چی رووده‌دات، به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن به‌هۆی توانای مێشكیانه‌وه پێشبینییه‌كانیان خوێندووه‌ته‌وه.
گۆڤاری نیوز ویك نووسیویه‌تی: "فه‌یله‌سوفه‌كان پێیانوایه ناتوانن دووركه‌ونه‌وه له پێشبینییه‌كانی نۆستردامۆس، هه‌تا دوای ساڵی 2012-ش كاتێك جیهان به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هات، كاتێك ئه‌و پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو".
ده‌شڵێت: " ئێمه ناتوانین دووركه‌وینه‌وه له هه‌واڵی ناخۆشی رۆژانه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ئایینده‌گره‌وه‌كان پێشبینی تایبه‌تی پڕ له ئومێدده‌كه‌ن كه جیهان به‌ره‌و نوێبوونه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕت به نوستردامۆس هه‌یه، تۆ باشتره ده‌ست به ماڵئاوایی بكه‌یت".
به‌پێی فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی نۆستردامۆس كه به‌شێك له پێشبینییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر تائێستا هاتوونه‌ته‌دی، پێیوایه ساڵی 2021 ورده ورده هه‌سارۆكه‌كان له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێكیان به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون، زۆمبی (Zombie)و برسێتی وێرانكه‌ر سه‌ر رووی زه‌وی ده‌گرێته‌وه.
میشێل دی نۆستردام كه به نۆستردامۆس ناسراوه، پزیشك و فه‌یله‌سووف و فه‌له‌كناس و به‌ختگره‌و زانای ناوداری فه‌ره‌نسی كه له‌سه‌ده‌ی شانزه‌دا ژیاوه و به كتێبه مه‌زنه‌كه‌ی (Les Prophéties) ناوبانگی ده‌ركردووه. له‌دووتوێی كۆمه‌ڵێك چوارینه‌ی شیعریدا پێشبینی ئایینده‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئایینده. كتێبه‌كه‌ی ساڵی 1555 چاپكرد و خۆیشی ساڵی 1566 كۆچی دوایی كرد.

له‌دوای مردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به پێشبینیكردنه‌كانی سه‌رسام بوون كاتێك له رێگه‌ی شیعره‌كانییه‌وه زۆر رووداوی شه‌ن و كه‌و كردووه.
به‌ختگره‌وه‌ی سه‌رده‌می رێنیسانس له دوای ئه‌وه‌ی پێشبینی شۆڕشی فه‌ره‌نسی كردبوو ناوبانگی ده‌ركرد. به‌ڵام كاتێك پێشبینی هاتنی ئادۆلف هیتله‌ر-ی كردووه و پێشبینی پێشكه‌وتنی بۆمبی ئه‌تۆمی كرد ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌وادارانی زیادیكرد. یه‌كێكی تر له‌و پێشبینییانه‌ی رووداوی هێرشی 11ی سێبتێمبه‌ر بوو. كه به‌مه ئیتر هیچی نه‌هێشته‌وه بۆ هه‌وادارانی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست ده‌ڵێت: "ئێستاش ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه خۆێندنه‌وه بۆ چوارینه‌كانی ده‌كه‌ن پێشبینی ئه‌وه‌یان به‌دیكردووه كه ساڵی 2021 ساڵێكی شووم ده‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تی، جگه له به‌رده‌وامبوونی نه‌خۆشی، برسێتی وێرانكه‌ر به‌شی زۆری جیهان ده‌گرێته‌وه و هه‌سارۆكه‌كانیش له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێكیش خۆیان ده‌كێشن به‌زه‌ویدا".
له نووسینه‌كانیدا، ئاماژه‌ده‌دات به "كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نج: سه‌ره‌تا نیوه‌یان له‌ناوده‌چن و ده‌مرن". كه ئه‌مه مانای تاكه شتێكه به پێی نه‌خشه‌ی بورجی ساڵانه: نیشانه‌ی وێرانبوونی جیهانه.
دواتر نووسیویه‌تی: "باوكان و دایكان له حوزنی ئه‌به‌دیدا ده‌بن: ژنان له پرسه‌دا ده‌بن، مێینه گرفتاره. له‌دوای ئه‌وه‌وه هیچ كه‌سێكی مه‌زن نامێنێ، هه‌موو جیهان كۆتایی دێت".
فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسییه‌كه ته‌واو ره‌شبینه كه له پێشبینی هیچ كه‌سێكدا نییه جیهان تووشی برسێتی ببێت.
وێبسایتی ساڵانه‌ی horoscope.org كۆدی پێشبینییه‌كانی نۆستردامۆس بۆ ساڵی 2021 شیده‌كاته‌وه كه ته‌واو ترسناكه.
به‌پێی وێبسایته‌كه 70% پێشبینییه‌كانی پێشووی هاتۆته‌دی. به‌ڵام تا ئێستا پێكهاته‌ی 2021 وا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر دووربێت له هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌وه كه نۆستردامۆس ده‌یكات، بۆیه زانایان ئومێدده‌كه‌ن ئه‌و پێشبینیانه هه‌ڵه ده‌رچن، به‌تایبه‌تی برسێتی وێرانكه‌ر.
نۆستردامۆس له دێرێكدا بۆ 2021 ده‌ڵێت: "دوای گرفتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، شتێكی تری گه‌وره‌تر دێته ئاراوه، بزوێنه‌رێكی گه‌وره سه‌رده‌مه‌كه نوێده‌كاته‌وه، باران، خوێن، شیر، برسێتی، تاعون- ئایا ئاگری ئاسمان ده‌بینن، بڵێسه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌ره‌و رووتان دێت".
به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی له ئێستادا گرفتی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی كۆرۆنا ڤایرۆسه. ده‌شێت به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه هه‌ندێك شوێن برسێتی و نه‌هامه‌تی بیگرێته‌وه. به‌ڵام پێشبینییه‌كانی بۆ (زۆمبی) كه جه‌نگێكه له‌نێوان نیوه‌ی مردووان و ئه‌وانه‌ی ده‌ژین له جیهاندا، ئه‌مه‌یان هیچ ئاماژه‌یه‌كی وا به‌دیناكرێت.
نۆستردامۆس پێشبینی و ئاماژه‌ی دابوو به كۆرۆنا ڤایرۆس له ساڵی 2020 به‌ڵام له ژێر ناوی تاعون. له2021 یش هه‌مان ئاماژه ده‌داته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی جیهان وێران بكات و بگاته دۆخی برسێتی كه ئه‌وه دیسانه‌وه لای زانایان ئه‌سته‌مه.
زانایانی خۆراكناسی له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا-وه له ساڵی 2020 به ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مینجار له رێگه‌ی بانكی خۆراكه‌وه خۆراكیان بۆ دابینكرا. و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماژه‌ی به په‌ككه‌وتنی ئاسایشی خۆراك كردووه كه گه‌وه‌ره‌ترین گرفتی ساڵی 2021 ده‌بێت.