سەرۆک بارزانی: پارێزگاری کردن لە زمانی دایک ئەرکێکی نیشتمانییە
سەرۆک بارزانی رۆژی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکات و دەڵێت "پارێزگاری کردن لە زمانی دایک، ئەرکێکی نیشتمانییە".
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رۆژی زمانی دایکی لە "هەموو کوردستانیانی ئازیز" پیرۆز کرد.
سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە "زمانی دایک بنچینەی رەسەنایەتی، ناسنامە، هۆشیاری و هاودەنگیی نەتەوەییە؛ پارێزگاری لێی ئەرکێکی نیشتیمانییە".
زمانی دایک بنچینەی ڕەسەنایەتی، ناسنامە، هۆشیاری و هاودەنگیی نەتەوەییە؛ پارێزگاری لێی ئەرکێکی نیشتیمانییە.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) February 21, 2026
ڕۆژی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.