راگەیەندراوێك لە پارێزگای ھەولێرەوە
هەر کەسێك سەرپێچیی لەم شێوەیە بکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك گه‌نج له شاری هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گه‌شتیارانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیركراون و جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌و شێوه‌یه بكات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێك دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر. هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست رێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و 11 کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە، رێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێك، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێك بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێك سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
پارێزگای ھەولێر
2021/1/1
H.B