نوعمان کورتوڵموش: دەمانەوێت کێشەکان بەیەکجاری چارەسەر بکرێن

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، جەخت لەسەر گرنگیی پرۆسەی دیموکراسی و دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکان دەکەینەوە و دەمانەوێت پرسی کورد بە خێراترین شێوە و بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە تورکیا چارەسەر بکرێت.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیوادارم لە ماوەیەکی کورتدا، پێشنیارەکانمان بۆ چارەسەری و دیموکراسی بێنە ناو ڕۆژەڤی پارتە سیاسییەکان و دواتر بۆ دەرکردنی یاسا پێویستەکان، لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کرد، پرسی توندوتیژی و تیرۆر کاریگەرییەکی نەرێنی زۆری بەسەر 50 ساڵ لە تەمەنی سەد ساڵەی کۆمارەوە هەبووە، ئێمە دەمانەوێت چیتر ئەو دۆخە نەمێنێت و بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ رۆژانی رابردوو.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سوپاسی هەموو پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرکەوتنی دیموکراسی تورکیا، سەرکەوتنی هەمووانە.