مێرمنداڵێک لە سنووری شنگال بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
تەمەنی 14 ساڵ بوو
K24 - شنگال
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە کۆمەڵگەی تلبەنات، بەیانیی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو مینە پاشماوەی چەکدارانی داعشە لە کۆمەڵگەی تلبەناتی باشووری شنگال و بەهۆیەوە مێرمنداڵک بەناوی زەمان عیدۆ، بووە قوربانی و گیانی لەدەستداوە.
سەرەڕای کەمی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی داعشەوە لە شنگال و دەوروبەری ئاوارەبوون، لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی مینە چێنراوەکانی داعش چەندین کەس کوژراون، یان بریندار بوون.
لە ساڵی 2015ـەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هێزەکانی پێشمەرگە شنگال رزگارکرا، بەڵام بەهۆی بوونی گرووپە چەکدارەکان تائێستا نەتوانراوە هەموو شوێنێکی بەتەواوی لە مین پاکبکرێتەوە.